دواى ده‌ركردنى لاهوور و تاقمه‌كه‌ى، يه‌كێتى هه‌نگاوى تر له‌ به‌رامبه‌ريان ده‌گرێته‌به‌ر … كاتيش ديارى كراوه‌

لەهەفتەی داهاتوودا دۆسیەی ژەهرخواردکردنەکان دەبرێنە دادگا

دواى ده‌ركردنى لاهوور جه‌نگى و تاقمه‌كه‌ى له‌ نێو يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان كه‌ دوێنێ شه‌و بڕيارى ده‌ركردنيان له‌لايه‌ن باڤڵ تاڵه‌بانيه‌وه‌ ده‌رچوو بڕياره‌ رێكارى تريش له‌به‌رامبه‌ريان بگيرێته‌ به‌ر و كاتيشيان بۆ ديارى كردووه‌.
شه‌وى ڕابردوو بافڵ تاڵەبانی بڕیاریدا بەده‌ركردنى هەریەکە لە لاهور جەنگی، شادومان مەلا حەسەن، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەمەد و ئاراس جەنگی له‌ ري.
له‌ زارى سەرچاوەیەکی ئاگادار لەدەباشانەوە، شه‌نكار عه‌بدوڵڵا، رۆژنامه‌نووس رايگه‌ياندووه‌، “دوورخستنەوەکە هەنگاوی یەکەمە و دەبێ هەتا هەفتەیەک هەرچی مومتەلەکاتی یەکێتییە لەلایان، لەئۆتۆمبێل و چەک و موڵک و ماڵ بیگەڕێننەوە بۆ یەکێتی و چیتر ناتوانن میوانخانەیان هەبێ و هێزی چەکدار کۆبکەنەوە.
ناوبرا له‌زارى سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى گووتووه‌ كه‌، لەهەفتەی داهاتوودا دۆسیەی ژەهرخواردکردنەکان دەبرێنە دادگا و لەڕێگای دادگاوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسەدا دەکرێت، هەموو تۆمەتەکان رووبەڕووی لاهور شێخ جەنگی دەکرێنەوە.
وه‌كو باسى كردووه‌ سەرچاوەکەی دەباشان ئەوەشی گوتووه‌،” بەرنامە هەیە تەواوی دانپێدانانی ئەو کەسانە بڵاوبکرێنەوە کەدەستیان هەبووە لە ژەهر خوارکردنی سەرکردەکانی یەکێتی (بافڵ تاڵەبانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کۆسرەت رەسول، مەلا بەختیار، وەستا حەسەن، عەتا سەراوی و سەرخێڵی ئاسایش).
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ له‌زارى سەرچاوەکەی دەباشان ئاماژەی بۆ هەندێ گۆڕانکاریتری حزبی و حکومی کردووه‌ ده‌لێت:”بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی گۆڕانکارییە حزبییەکان دەکرێت و بەبڕیاری قوباد تالەبانی گۆڕانکارییە حکومییەکان دەکرێت، کە هەر یەکە لە:”بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵ،بەرپرسی مەڵبەندی شارەزوور، گۆڕانکاری لە مەڵبەندی سلێمانی بەگۆڕینی بەرپرسی چەند مەکتەبێک، گۆڕینی ۱۰ لێپرسراوی کۆمیتە، بەڕێوبەرێکی گشتی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوبەری گشتی گەشت و گوزار،سەرۆکی شارەوانی سلێمانی،بەڕیوبەری گشتی تەندروستی.
Back to top button