مه‌سرور بارزانی بۆ قوتابیانی ده‌رچوو: پشتیوانتانم بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانتان و بنیاتنانی داهاتووی كوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی کوردستان – هەولێر گوتارێکی پێشکەش کرد و دواى پێرۆزبایی لە دەرچووان گوتى”پابه‌ند ده‌بم به پشتیوانیكردنی ئێوه بۆ بنیاتنانی داهاتووی خۆتان و كوردستان و ئیدی كاتی كاركردن و داهێنان و درووستكردنی ئاینده‌یه.
هه‌روه‌ها به قوتابيانى ده‌رچووى زانكۆى كوردستان- هه‌ولێرى گوت:” ئێوە هێز و خاوەنی ئەو وڵاتەن و دەبێت سوود لە تواناتان وەربگیرێت”.
پوختەی وتاره‌کەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان:
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان.. ئاماده‌بووانی هێژا
زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی هه‌مووتان ده‌كه‌م
پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له قوتابیانی ده‌رچووی ساڵی 2020 – 2021 ده‌كه‌م و پیرۆز بێت لێتان.
قوتابیانی خۆشه‌ویست، وێڕای ده‌ستخۆشیم و پیرۆزباییم له سه‌ركه‌وتنتان، هیوادارم چۆن ئه‌م قۆناغه گرنگه‌ی خوێندنتان تێپه‌ڕاند، له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی داهاتووشدا سه‌ركه‌وتوو بن.
له‌سه‌ر داوای زانكۆ ده‌مه‌وێت وتاره‌كه‌م به زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش بكه‌م:
قوتابیانی ئازیز و ده‌رچووانی به‌ڕێز، زۆر خۆشحاڵم و مایه‌ی
شانازییه لێره له‌گه‌ڵتانم و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه ده‌خوازم و سوپاسی خێزان و كه‌سوكارتان ده‌كه‌م، بۆ پشتیوانی‌تان و ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنتان بگێڕێن.
ئێوه توانیتان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن و ده‌ربازی بكه‌ن، له راستیدا ژیانی قوتابی هه‌ندێك له چركه ساته نایابه‌كانه و هیوادارم ئێوه چێژتان له ژیانی قوتابێتی بینی بێت و پابه‌ند بن به‌و هاوڕێیه‌تییه‌ی له‌م ساڵانه به‌ده‌ستتان هێناوه.
پێم وایه به‌شێك له ئێوه ره‌نگه یه‌كه‌م كه‌س بن له ناو خێزانه‌كانتاندا كه ده‌رده‌چن و هیوادارم ئێوه نه‌بنه دوایین كه‌س، من ده‌زانم كۆرۆنا وایكرد، بارودۆخی قورستان تووش بێت و دابڕان و نه‌تان توانی له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانتاندا كار بكه‌ن و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه به‌شێك له رابردوو و وانه‌كان بوونه ئۆنلاین و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا و قوتابیی درووست كرد، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و په‌تایه ئێوه توانیتان به‌ره‌و پێشه‌وه بچن و پارێزگاری له پێگه‌ی خۆتان بكه‌ن و كاره‌كته‌رێك و كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ خۆتان درووست بكه‌ن، كه ئێمه هه‌موومان له كوردستان شانازی پێوه ده‌كه‌ین.
پێشتریش وتوومه هه‌رێمی كوردستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده له سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و چه‌ندین جار له كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ قوتابیان له هه‌ولێر بینیومه و له سه‌ردانه‌كانم بۆ سلێمانی بینیومه و هه‌روه‌ها چیرۆكی ئه‌و ئافره‌تانه‌م بیستووه، كه نانه‌واخانه‌یه‌كی درووست كردووه و داهات به‌ده‌ستده‌هێنن، یان ئه‌و گه‌نجانه‌ی ساڵی داهاتوو پلانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆیان رابهێنن و ئه‌و به‌هایانه‌یان پێ بده‌ن كه زۆر زۆر پێویسته بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه. یان ئه‌و كچه گه‌نجه‌ی له دهۆك كه رووه‌ك ده‌چێنێت هه‌موو رۆژێك، بووه هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا بانگ بكرێت و ئه‌مه بنیاتێكه ده‌توانرێت داهاتووی له‌سه‌ر بنیاتبنرێت. له راستییدا به توانای ئێوه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته سه‌نته‌رێكی ئابووری و بازرگانی و شوێنی وه‌به‌رهێنان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا و من پابه‌ندم به‌وه‌ی هاوكارتان بم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونانه‌تان به‌دیبهێنین. زۆر خۆشحاڵم ئه‌و هزره ده‌ستپێشخه‌ریانه ببینم، كه نه‌وه‌ی نوێی وه‌ك ئێوه ده‌یانه‌وێت گه‌شه‌ی پێبده‌ن.
ساڵی رابردوو، ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌نج و گرووپه ره‌چه‌شكێنانه‌م بینی و یه‌كێك له به‌شداربووه‌كان باسی له‌وه كرد، كه گله‌ییان له رۆتین و بیرۆكراسی هه‌یه، كه رووحی كاركردنی گه‌نجامی ئێمه‌ی مادوو كرد و ئێمه ئه‌و كێشانه‌مان چاره‌سه‌ر كرد و ئه‌مه ئه‌و شتانه‌یه كه ده‌ڵێم پابه‌ند ده‌بم. من هاوكارتانم بۆ ئه‌وه‌ی داهاتووی خۆتان و كوردستان بنیاتبنێین.
به بێ گومان حكومه‌ت و ستراتیژ و پلانه‌كه‌ی، ناكرێت رووبدات، به بێ هاوكاری ئێوه، هه‌روه‌ها به بێ پشتیوانی ئێوه نابێت. ئێمه پێویستمان به ئێوه‌یه و ئێوه‌مان ده‌وێت و ده‌مانه‌وێت ئێوه ببنه داهێنه‌ر و توانا و به‌هره‌ی به‌هێزتان هه‌بێت و ببنه به‌شێك له چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنێت له رێگه‌ی چاكسازی و پڕۆژه‌ی درووستكردنی ئابوورییه‌كی سه‌رده‌میانه، ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی گه‌شتر و باشتر بۆ ئێوه بنیاتبنێین. ئێوه هێز و خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن، پێویسته ئێمه وه‌به‌رهێنان له توانای ئێوه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی كوردستان بكرێت و كاتی ئه‌وه‌یه كار بكه‌ن و داهێنان بكه‌ن و بنیاتی بنێن، ئێستا ئه‌و شته‌یه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت. چێژ له‌وه ده‌بینین كه ئێوه لێره‌ن و هیوادارم داهاتووییه‌كی پرشنگدار بنیاتبنێن