نووسینگەی سەرۆکی حکومەت:عەتا سەراوی ده‌بێ لەبەردەم دادگا باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ ( 3ی نۆڤێمبەری 2021 ) روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ له‌ باره‌ى تۆمه‌ته‌ بێ بنه‌ماكانى کەسێک بەناوی عەتاوی سەراوی کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە شێوازێکی ناڕێک و ئاست نزم ، کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و قسەی هەڵبەستراوی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و رايگه‌ياند:” لە بەرامبەر تۆمەتە بێ بنەماکانی، ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر و دەبێ لە بەردەم دادگادا، باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات.

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌ى نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کەسێک بەناوی عەتاوی سەراوی کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە شێوازێکی ناڕێک و ئاست نزم ، کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و قسەی هەڵبەستراوی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هەرچەند ئەو کابرایە، خۆی ماوەیەک لە مەوبەر بە ئاشکرا ڕایگەیاند، کە لە لایەن هاوسەرۆکێکی پێشووی یەکێتی، هەڕەشەی تیرۆرکردنی لێکراوە، کەچی دەیەوێت بەو تۆمەتانە، بابەتی ژەهردەرخوارددانی سەرکردەکانی حیزبەکەی، لە بیر خەڵک بباتەوە، بۆیە لە بەرامبەر تۆمەتە بێ بنەماکانی، ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر و دەبێ لە بەردەم دادگادا، باجی قسە هەڵبەستراوەکانی بدات.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
3 ی نۆڤێمبەری 2021

Back to top button