ئه‌مریكا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق زیاد ده‌كات
خواكوڕك
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له نێو سوپای عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا به‌نیازه له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ئه‌مساڵ 4 هه‌زار سه‌رباز له عێراق زیاد بكات به مه‌به‌ستی راهێنانی سه‌ربازی به هێزه‌كانی عێراق.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار نیشته‌جێ ده‌كرێن كه رووبه‌ره‌كه‌ی 35 كیلۆمه‌تر سێجایه و سێ سه‌ربازگه و فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌خۆ ده‌گرێت.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی كرده‌وه گه‌لی ئه‌نبار ئاشكرای كردبوو كه هێزی زیاتری ئه‌مه‌ریكایی به چه‌ك و تفاقه‌وه گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌بانییه له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگه‌ی ئه‌نبار.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، پێشتر ئه‌و سه‌ربازانه راهێنانیان به سێ فه‌وجی هێزه‌كانی عێراق كردبوو كه ژماره‌ی هه‌ر فه‌وجێكیان 250 كه‌س بووه كه فه‌وجێكیان دوای راهێنانه‌كانی ئاسایشی ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاری پێ سپێردراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه ئامانج له‌هاتنی ئه‌و سه‌بازانه له چوارچێوه‌ی پلانێكه بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كانی قائیم و عانه و راوه له پارێزگای ئه‌نبار كه تا ئێستا به‌ده‌ستی داعشه‌وه ماون.