وه‌زاره‌تی دارایی: هه‌ر كه‌سێك 2 مووچه‌ی وه‌رگرتبێت لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه
وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیار بۆ مووچەی ئەو مووچەخۆرانە دەردەكات كە پێشتر دوو مووچەیان هەبوو، بەشێك لەو كەسانەی دوو مووچەیان هەبوو، بڕێك پارەیان لێ وەردەگیرایەوە، ئێستە وەرگرتنەوەی ئەو بڕە پارەیە وەستا.
ئەمڕۆ پێنجشەم چواری تشرینی دووەم، لە بڕیارێكی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری كە بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی حكوومەتە تێیدا هاتووە، بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 15ی ساڵی 2021، هەمواركردنەوەی خاڵی دووی ڕێنوێنییەكان، بڕیار لەسەر وەرگرتنەوەی مووچەخۆری دوو مووچەیی درا.
نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی كردووه رایده‌گه‌یه‌نن: به‌پێی مادده‌ی 14 / یه‌كه‌م له یاسای چاكسازی ژماره(2) ی ساڵی 2020، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی جێ به‌جێ كردنی حكومه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه:
1- لێبڕینی مووچه له‌و مووچه خۆرانه‌ی كه دوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه له پێش 1 -7-2020 راده‌گیرێت و چیتر لێ یان وه‌رناگیرێته‌وه و ته‌نها ئه‌و مووچه‌یه وه‌رده‌گرن كه خۆیان هه‌ڵیان بژاردووه.
2- هه‌ر مووچه خۆرێك له دوای 1 ى 7 ى 2020 دوو مووچه‌ی وه‌رگرتبێت، مووچه زیاده‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و ته‌نها یه‌ك مووچه وه‌رده‌گرێت .