وه‌زاره‌تى بازرگانى: چەکی بانکی بەشی شەشەمی پارەی جووتیاران دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، ئاگادار کراینه‌وه‌ کە بەشی شەشەمی چەکی بانکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی (2021)گەیشت.

نەوزاد شێخ کامیل  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان  راشیگه‌یاندووه‌، بڕه‌كان بەم شێوەی لای خوارەوەیه‌:

يه‌كه‌م: سلێمانی( 616)شەش سە دو شازدە ملیۆن دینار.

دووه‌م: هەولێر(393)سێ سەدو نەوەدو سێ ملیۆن دینار.

سێيه‌م: دهۆك (59) پەنجاو نۆ ملیۆن دینار.

راشیگه‌یاند، دوای ئەوە لە ڕێگای بانکەکانی هەرێم ڕاستاندنی بۆ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیارانی خۆشەویست دابەش دەکرێت.

Back to top button