دووكان.. بە گوژمەی نزیكەی 260 ملیۆن دینار پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكومهتى ههرێمى كوردستان رايدهگهينێت: بە گوژمەی نزیكەی 260 ملیۆن دینار پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری له دووكان جێبەجێ دەكرێن.
راگهياندنى وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزار ئهمرۆ پێنج شهممه 4-11-2021، رايگهياند:” وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 260 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دووكان كە ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج دەكرێت.”
سهبارهت به پرۆژەكانيش وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزار گوتى:
– ئاوەڕۆ و تێكەڵە لە كۆنكرێت و ساقی بۆ گەڕەكی سارا.
– تێكەڵە و كۆنكرێت و دروستكردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەكی فەرمانبەران تەنكێ نسێ.
– دروستكردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەكی بانوان.
– كۆنكرێتكردن و دروستكردنی ئاوەرۆ بۆ گەڕەكی سەرچەم.
– تێكەڵە و كۆنكرێت و دروستكردنی شۆستە بۆ گەڕەكی تاڤگە.