وه‌زيرى ته‌ندروستى: لەمەودوا لە تەمەنی ۱۲ ساڵیيەوە به‌ره‌و سه‌ره‌وه لە کوردستان دەتوانن ڤاکسین وەربگرن
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،ئاشكراى ده‌كات: “لە سەرەتاوە تا ئێستا زیاتر لە 364 هەزار تووشبووری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەبووە، بەڵام تەنها 45 هەزار و 945 نەخۆش لە نەخۆشخانەکان داخل کراون ، ده‌شلێ:” لەمەودوا لە تەمەنی ۱۲ ساڵیيەوە به‌ره‌و سه‌ره‌وه لە کوردستان دەتوانن ڤاکسین وەربگرن“.
د. سامان بەرزنجی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-11-2021 لە كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانيدا لە دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى ته‌ندروستى پەرلەمانی کوردستان گوتى: “پاش ئەوەی لە كاتی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و خراپیی دۆخی نەخۆشخانەكان، هەندێك نەخۆش لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان خەوێندران، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سرور بارزانى)، زۆر به په‌رۆشه‌وه بۆ ته‌ندروستى هاوڵاتيان به‌رده‌وام لێپرسينه‌وه لهوهزعى ماددى و بوونى نه‌خۆشه‌كانى پرسيوه و له‌ژێر رۆشنايى به‌رێزيان ئێمە بۆ ئەم بابەتە لیژنەی لێكۆڵینەوەمان پێك هێنا و ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئەو لیژنەیە دەرکەوت زیاتر لە 200 نەخۆش پارەی زۆریان لێ وەرگیراوە كە پارەکە نزیكەی 710 ملیۆن دینارە، ”
وه‌زيرى ته‌ندروستى گوتيشى:” لە هەفتەی داهاتووەوە لەڕێگەی داواكاری گشتیی و لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەوە پارەکە بۆ خاوەنەكانیان دەگەڕێنینەوە”.
د.سامان به‌رزنجى زياتر گوتى: “لە سەرەتاوە تا ئێستا زیاتر لە 364 هەزار تووشبووری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەبووە، بەڵام تەنها 45 هەزار و 945 نەخۆش لە نەخۆشخانەکان داخل کراون و لەناو ئەوانەشدا تەنها یەک هەزار و 90 نەخۆش لە کەرتی تایبەت و نەخۆشخانە ئەهلییەکان ماونەتەوە ئه‌م ژماره‌يه‌ك نرخه‌كان ديارى كرابوون “.
باسى له‌وه‌شكرد كه:” تكا ده‌كه‌م ڤاكسين وه‌ربگرن و ڤاكسين به‌رده‌سته و زۆريشه، لەمەودوا لە تەمەنی ۱۲ ساڵیيەوە به‌ره‌و سه‌ره‌وه لە کوردستان دەتوانن ڤاکسین وەربگرن و رۆژى شه‌ممه پلانمان هه‌يه هه‌ڵمه‌تى تيمه گهرۆكهكان راده‌گه‌ينن و 45 تيممان ده‌بێت بۆ شوێنه گشتييه‌كان كه پێويستن .”