مالیكی: دژی ئاژاوەین

نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە عیراق هەموو هەوڵەکانی “گەڕان بەدوای ئاژاوە” ڕەتکردەوە و ئاماژەی بە تەنگژەی سیاسی ئەو وڵاتە کرد لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە.
نووسینگەی مالیکی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند :”سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ڕۆژی پێنجشەممە پیرۆزباییەكی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ئیرەج مەسجیدی وەرگرت، کە پیرۆزبایی سەرکردایەتی ئێرانی گەیاندە مالیکی بە بۆنەی هەڵبژاردنەکان.”
س: ئاڕتی عەرەبی