مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به فه‌رمی دوورخستنه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی و چوار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی په‌سه‌ند كرد
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی و به بێ ئاماده‌بوونی لاهور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی ده‌ركراوی یه‌كێتی كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ده‌ركردنی لاهور جه‌نگی و چوار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی تاوتوێكراوه، خواكوڕك له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی نێو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی زانیاری ده‌ستكه‌وتووه مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ركردنی لاهور جه‌نگی به فه‌رمی په‌سه‌ند كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تایبه‌ت به ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بافل تاڵه‌بانی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به دۆخی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تاوتوێكرا، هاوكات میكانیزمی گۆڕانكاری له ئۆرگانه حزبیه‌كان و به‌شه ئیستیحقاقه‌كانی یه‌كێتی له حكومه‌ت كرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند كه ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به دورخستنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی لاهور جه‌نگی و چوار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی له نێو رێكخستنه حزبیه‌كان كه پێچه‌وانه‌ی سیاسیه‌ت به‌رنامه‌ی یه‌كێـتی كاریان كردووه به تایبه‌ت له دواهه‌مین هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها گوتیشی له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی و چوار سه‌ركرده‌كه‌ی تریی یه‌كێتی به فه‌رمی په‌سه‌ند كرا، له ئێستاوه هیچ ئۆرگانێكی حزبی و نوێنه‌رێكی یه‌كێتی له حكومه‌ت بۆیان نیه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات.