به‌هۆكارى بوونى تيرۆرستانى په‌كه‌كه‌، فرۆكه‌جه‌نگييه‌كانى توركيا چياى گاره‌يان بۆردوومان كرد

فرۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى توركيا به‌هۆكارى بوونى تيرۆرستانى په‌كه‌كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ينى چياى گاره‌يان له‌سنوورى قه‌زاى ئامێدى بۆردوومان كرد و زيانه‌كان نه‌زانراوه‌

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له‌ سنووره‌كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ينى رايگه‌ياند:” فرۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى توركيا به‌هۆكارى بوونى بنكه‌ و باره‌گاكانى تيرۆرستانى په‌كه‌كه‌ كاتژمێر 2 و 20 خوله‌كى دواى نيوه‌رۆى ئه‌مرۆ هه‌ينى چه‌ند شوێنێكيان له‌ چياى گاره‌ى سنوورى قه‌زاى ئامێدى بۆردوومان كرد.

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆردوومانكردنه‌كه‌ نوێ يه‌ جارێ زيانه‌كان نه‌زانراوه‌.

Back to top button