سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە شاندێکی پارتی دەکات
كۆبوونه‌وه‌ى شاندى پارتى له‌به‌غدا له‌گه‌ل لايه‌نه سياسييه‌كان به‌رده‌وامه و ئه‌مرۆش سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆكايه‌تيى هۆشيار زێبارى كرد.
شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتووه له هه‌ریه‌ك له هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌رۆكی شانده‌كه، جه‌عفه‌ر ئیمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، نازه‌نین محه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، نوێنه‌ری باره‌گای بارزانی، ئومێد سه‌باح و فارس عیسا.
ئەمڕۆ هەینی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
شانده‌كه‌ی پارتی له دوێنێ پێنجشه‌ممه‌وه له شاری به‌غدایه بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌ر ئه‌مرۆش له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه و بڕیاره زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان بكه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه گەورەترین حزبی هەرێمی کوردستان و عێراقە، یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی عێراق، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به بردنه‌وه‌ی 33 كورسی په‌رله‌مان بووە تاکە حزبی عێراق کە ئەم ڕێژەیە بەبێ هیچ هاوپەیمانییەکی پێشوەختە بەدەست بهێنێت .