پرسه‌نامه‌یه‌ک له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو خاتوو گه‌لاوێژ مه‌حموود محه‌مه‌د هاوسه‌رى شه‌هيد دارا تۆفيق، پرسه‌نامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه.
ده‌قى پرسه‌نامه‌ى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو خاتوو گه‌لاوێژ مه‌حموود محه‌مه‌د هاوسه‌رى شه‌هيد دارا تۆفيق، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاره به‌ڕێزه‌كه‌يان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/11/5