بەهمەن كاك عەبدوڵا بۆ پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ئێوە ئێستا حزبی كەمینەن لە كوردستان
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی پەرلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و وەبیری دێنێتەوە كە یەكێتی ”ئێستا حزبی كەمینە“یە لە كوردستان.
بەهمەن كاك عەبدوڵا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی عەباس فەتاحی داوەتەوە و له په‌يجى فه‌رميى خۆى له تۆرى كۆمه‌لايه‌تى فه‌يسبووك نووسيوويه‌تى: ”جارێ پێش ئەوەی باس لە کوالێتیی حکوومەت بکەیت، باسێك لە کوالێتیی ئەو ژەهرە بکە کە لە ناوخۆی حزبەکەت بەکار هاتووە. پێش ئەوەی شینی درۆ بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست بکەیت، داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکانی زۆنەکەتان بگەڕێننەوە بۆ حکوومەت“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان باسى له‌وه‌شكردووه كە هەر مانگێك داهاتی نەوت كەمێك زیاد بكات، یەكێتی داهاتی سلێمانی كەم دەكاتەوە بۆ ئەوەی گرفت بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروست بكەن. بە چ ڕوویەك خۆتان دەكەنە بەرگریكار لە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست“.
بەهمەن كاك عەبدوڵا هه‌روه‌ها له‌وه‌لامى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى يه‌كێتى زياتر ده‌نووسێت ”باسی ئاماری فەرمانبەرانی حکوومەتت کردووە و دەڵێیت گوایە حکوومەت ئاماری فەرمانبەرانی خۆی نازانێت، ئەی دیارە کێ بوو شانازی بە پرۆسەی بایۆمەتری دەکرد؟ بڕۆ لەو بەرپرسەی بایۆمەتریی سەر بە حزبەکەت بپرسە با پێت بڵێت، ”
به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شى بيرده‌خاته‌وه و پێ ى ده‌لێت، یەكێتی ئێستا حزبی كەمینەیە لە كوردستان، كەچی نزیكەی نیوەی حكوومەت و نیوەی خاك و داهاتی كوردستانتان بە زۆر قۆرخ كردووە، تەنانەت لە زۆنەكەی خۆشتان كەمینەن، هێشتا ڕووتان دی وەك نەیاری حكوومەت قسە بكەن، ئاخر ئەم سیاسەتی دووفاقیەتان بوو بەم ڕۆژەی گەیاندن.”