پارتى بۆ گفتوگۆکردن لە بارەى پێکهێنانى حکومەتى داهاتووى عێراق لە بەغدا گفتوگۆى لەگەڵ لایەنە براوەکانى هەڵبژاردن دەست پێکرد

دواى ئەوەى کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق پێداچوونەوەى بەسەرجەم ئەوتانانە کرد کە لە لایەن چەند لایەنک تۆمارکرابوو, پارتى دیموکراتى کوردستان وەک گەورەترین هێزى سەر ئاستى هەرێمى کوردستان و گەورەترین حزبى عێراق دەستى بە دانوستانکرد لەگەڵ لایەنە براوەکان.

ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەیشتە بەغدا شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتووه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌رۆكی شانده‌كه‌، جه‌عفه‌ر ئیمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، نازه‌نین محه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، نوێنه‌ری باره‌گای بارزانی، ئومێد سه‌باح و فارس عیسا.

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه‌ و بڕیاره‌ زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بكه‌ن.

Back to top button