سەرکردایەتی یەکێتی وەڵامی تەلەفۆنی لاهور نادەنەوە

 

 

دوای دەرکردنی لاهور جەنگی و چوار ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە ریزەکانی یەکێتی، لاهور جەنگی پەیوەندی بە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات، بەڵام هیچ ئەندامێکی سەرکردایەتی پەیوەندییەکەیان وەڵام نەداوەتەوە.

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە دەزگایی خواکوڕکی راگەیاند، لە دوای بڕیاری دەرکردنی لاهور جەنگی، لاهور پەیوەندی بە سەرجەم ئەندامانی سەرکردایەتییەوە کرد، بەڵام هیچ ئەندامێک وەڵامی پەیوەندییەکەی نەداوەتەوە، بۆیە لاهور پەنای بۆ نامەی موبایل بردووە.

 

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی گوتیشی:” لاهور دوای وەڵام نەدانەوەی تەلەفۆنەکەی لەلایەن سەرکردایەیی نامەیەکی موبایلی بۆ سەرجەمیان ناردوە و نووسیویەتی(ئێوە رازین من دەربکرێم لە یەکێتی)تا ئێسیا هیچ ئەندامێک وەڵامی نامەکەشی نەداوەتەوە، بۆیە لاهور لە دۆخێکی زۆر خراپی دەروونی دایە، چاوەڕێ دەکرێت هەڕەشە لە سەرکردایەتی بکات.

 

Back to top button