سبەینێ مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەدابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا سبەینێ یەکشەممە مووچەى چەند شوێنێک بە بێ لێبڕین دابەش دەکرێت.
بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، سبەینێ یەك شەممە مووچەی مانگی 10ی خانەنشینانی سەربازی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.