سهرۆكوهزيرانى عێراق لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكھێنا

خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە عێراق ڕایگەیاند، کە موستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای لێپرسینەوەی دروست کردووە، کە ئەندامەکانیان نوێنەری حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت.
خانەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد:”ئەرکی کۆمسیۆن دێتە سەر ڕەچاوکردنی ڕووداوە ناخۆشەکانی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینی، کە بووە هۆی پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران و لە ئەنجامدا دەیان برینداری لە هەردوولا لێکەوتەوە”
هەروەها هاتووە:”کۆمسیۆن دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کرد، دەستبەجێ دوای ئەوەی فەرمانەکە دەرکرا بۆ ئاشکراکردنی ئەو هەلومەرجەی کە بووە هۆی برینداربوونی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و دەستگیر كردنی ئەو کەسانەی کە تاوانبارن.
س: arabic.rt