سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورک ئیسماعیل بێشکچی دەکات

ئەمڕۆ شەممە 6ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورک ئیسماعیل بێشکچی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، خەبات و تێکۆشانی بێشکچی لە داکۆکیکردن لە گەلی کوردستان و دۆزی ڕەوای کورد بەرز نرخاند و بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هەڵوێست و نووسین و بەرهەمەکانی بێشکچی کرد، کە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانییەوە و بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی، بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراو کردووە.

ئیسماعیل بێشکچی، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و جەختی لە گرنگیی کارکردن لە سەر لایەنی پەروەردەیی و بایەخدان بە پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ناوچەکە، بەشێوازێکی ئاشتییانە و دادپەروەرانە کردەوە.

Back to top button