فڕۆکەوانە سوریەکە دەستگیرکرا

خواكوڕك
دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری میک ی سەربە هێزی ئاسمانی سوریا لە سنوری نێوان سوریاو تورکیا بە هۆکارێکی نادیار،لە هەڵمەتێکدا هێزە ئەمنیەکانی تورکیا توانیان فڕۆکەوانەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن، ئەو فڕۆکەوانە کە ناوی (محمد صۆفانە) پێشتر خانەنشین بووە، بەڵام بە هۆی بەردەوامی جەنگ لە سوریا جارێکی تر بانگهێشت کراوەتەوە بۆ ڕیزی سوپا.
لە چەند دەزگایەکی میدیایی وێنەی ئەو فڕۆکەوانە بڵاوکرایەوە و سەرچاوەکانی سەربە ڕژێمی ئەسەدیش دوای بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانە ئەوەیان خستە ڕوو کە ئەو فڕۆکەوانە ناسراوەتەوەو ناوی محمد صۆفانە و سەر بە هێزی ئاسمانی ڕژێمە.
ئەو فڕۆکەیە لە ڕۆژی شەممە لەسەر سنورەکانی نێوان تورکیاو سوریا کەوتە خوارەوەو دواترو لە ڕۆژی یەک شەممە دەستگیرکردنی فڕۆکەوانەکە لەلایەن تورکیاوە بڵاو کرایەوە

Back to top button