ڤيديۆ…هاوڵاتيه‌كى عه‌ره‌ب له‌به‌غدا: هيوادهخوازم سه‌رۆكوه‌زيرانى داهاتووى عێراق بدرێته “پارتى” بۆ ئه‌وه‌ى خزمهتگوزراييهكان هاوشێوه‌ى كوردستان بكرێن.
هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب له به‌غدا باس له خۆپێشاندانه‌كانى به‌غدا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه زیانیان كردووه، ئه‌وانه‌ن كه پڕۆژه‌ی باشی گشتگیر و نیشتمانی‌یان نه‌بووه، بۆیه پاشه‌كشه‌یان كردووه و خه‌ڵكی ده‌نگی پێنه‌داون، “وه‌ك ئه‌وه وایه، یان یاری ده‌كه‌م، یاریگاكه تێكده‌ده‌م”.
ئه‌و هاووڵاتییه ستايشى پارتى و سه‌رۆك بارزانى يش ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، ئێستا پارته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و بووژانه‌وه و ئاوه‌دانییه و خزمه‌تگوزارییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌یری هه‌ولێر و دهۆك بكه، خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌دانییه‌كی زۆری تێدا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، بۆیه خه‌ڵك ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێرێت كه خزمه‌تگوزار بن، هه‌موو عێراقییه‌ك چاوی له‌وه‌یه بچێته هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی ئه‌وانه‌ی له به‌غدان له چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی كارناكه‌ن و پرۆژه‌كانیان له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كان نییه و شكستیان هێناوه، بۆیه سزا دران.
هیواشی خواست پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بدرێته پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه دڵنیان ئه‌و ئاوه‌دانییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌وكاته ده‌گاته ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش.
س:k24