سهرۆك بارزانى پیرۆزبایی لە سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان دەکات
له پهيامێكدا سهرۆك بارزانى، پیرۆزبایی لە سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان دەکات و لهبهشێكى هاتووه:” بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و سەرکەوتنی حەفتەمین کۆنگرەی حزبەکەتان ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
دهقى پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان:
بەناوی خودای بەخشندەو میھرەبان
بەڕێز د.کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و سەرکەوتنی حەفتەمین کۆنگرەی حزبەکەتان ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
وێڕای پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حزبە تێکۆشەرەکەتان ، ھیوادارم لە قۆناغی داهاتووی ژیانی سیاسی گەلەکەماندا بەشداریتان کاراتربێت و لە خزمەتی پێشکەوتنی پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستاندا بن.
مسعود بارزانی
٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١