نەقیبێكی یەكێتی هێز دەباته‌ سەر جووتیارێكی هەورامان

خواكوڕك – هه‌ڵه‌بجه‌: كێشەی زەوی لە هەورامان بەردەوامی هەیە لە نێوان جوتیاران و بنەماڵەی شێخەكانی هەورامان،لە ئێستەدا شێخەكان زەوی بەشێكی گوندەكانی هەورامان بە هی خۆیانی دەزانن و جوتیارانیش دەڵێن شێخەكان غەدرمان لێدەكەن و بە پاڵپشتی هێزی سەربازی یەكێتی زەویەكانمان داگیردەكەن و هێرشمان دەكەنەسەر.

 

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو كچی یەكێك لە بنەماڵەی شێخ پلەی نەقیبە هێزێكی سەربازی 15ـه‌ كەسی دەهێنێتە سەر جووتیارێكی گوندی گوڵپ پاش ئەوەی دەبێتەشەڕ و زۆر لە جووتیارەكە دەدەن تەواوی تەلبەندی زەوی جووتیارەكە دەڕوخێنن.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە (ده‌زگاى ميديايى خواکوڕکی) گوت:” بەرپرسانی ئیداری پارێزگای هەڵەبجە و شارەدێى بیارە ئاگایان لە هێنانی ئەو هێزە نەبووە بۆ سنوورەكە، بۆ لێدان و ڕوخاندن و تێكدانی زەوی جوتیارەكە.

لاى خۆشيه‌وه‌ جووتیارەكە بەناوی عومەر مەحمود فەتحوڵڵا بە (ده‌زگاى ميديايى خواکوڕکی) ڕاگەیاند،” لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن نەقیبێكی ژن لە بنەماڵەی شێخ هێزێكی چەكدار هاتەسەرمان زەویەكەيان تێكداین و تەلبەندەكەیان ڕوخاند بە شۆفڵ تەقەیان بەسەرداكردین و بە تێڵا لێیانداین برینداریان كردین.

ئه‌و جووتياره‌ ئاماژەی بەوەكرد،” ئەو زەوییە ساڵی 1975 لەلایەن حكوومەتی ئەوكاتی عێراق بە باوباپیرانمانیان داوە ئێستە ئەم شێخانە دەڵێن هی ئێمەیە و شەڕمان پێ دەفرۆشن.

 

Back to top button