وهزارهتى پێشمهرگه: ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراقی بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان دهلێ، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراقی بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.
له راگهياندراوێكدا راگهياندنى وهزارهتی پێشمهرگهى ههرێمى كوردستان لهپهيجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمهڵايهتى( فهيسبووك) رایگهیاند،” کاتژمێر 6ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 6-11-2021 هێزەکانی میحوەری شەشی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سەربازییان دەستپێکرد و لە کاتژمێر 12،30 نیوهڕۆ، هەردوو هێزەکە لە بۆشاییە ئەمنیەکانی نێوان میحوەرەکانی یەک و دووی ئۆپەراسیۆن بەیەک گەیشتن.
وهزارهتى پێشمهرگه راشیگهیاند،” لەمیانی بەیەکگەیشتنەکەدا، بەئامادەبوونی فەرماندەی هێزەکانی فەرەنسا لەعێراق، دیدارێکی هاوبەش لەنێوان فەرماندەی میحوەری (مەخمورـ دیبەگە)و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی (نەینەوا) بەڕێوەچوو.
دهشلێ،” ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی عێراقی و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکانی کوشافی سەروو و کوشافی خواروو ئەنجام درا تیاییدا ناوچەکە لە پاشماوەکانی داعش و تیرۆریستان، کە دەکەونە سنووری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بەتەواوی پشکنران و پاککرانەوە.
له راگهياندراوهكه ههروهها ئهوهش هاتووه، بەشێکی تری ئۆپەراسیۆنەکە پاککردنەوەی ئەو دوورگە ناوەندییە دووردەستانە بوون، کە کەوتونەتە سەر زێی گەورە و تیرۆریستان وەک مۆڵگەی خۆیان بەکاریان دەهێنا.
وهزارهتى پێشمهرگه زياتر روونى كردۆتهوهكه، ئەمە یەکەمین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراقە کە لەو ناوچانە ئەنجامبدرێت، كه دوای رێککەوتنی نێوان هێزی پێشمەرگه و سوپای عێراقی دێت لە دروستکردنی بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەولێر ـ بەغدا و چوار بنکەی دیكهی هاوبەش.
لەدواین دیدارە بەردەوامەکانی وەفدی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەرکان و وەفدی باڵای عێراقی بەسەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، هێزەکان ئەرکداردەکرێن بە پاراستنی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە. کە بەهاوبەشی هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق بپارێزرێت.