كازمی كۆبونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدات
پەیامنێری RT عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ سەرکردەکانی ئاسایش کردووە بۆ بەردەوامبوون لەلێکۆڵینەوە لەهەوڵێکی تیرۆرکردنی.
پەیامنێری ڕوسیا ئەلیەوم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد:”کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەکە بەڕێوەچووە و ئەنجامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەکان بۆ هەوڵدانی تیرۆرکردنی كازمی ئەنجام دراون”.
خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە شوێنی نیشتەجێبوونی كازمی لە ناوچەی سەوز لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆكەوانەوە کراونەتە ئامانج.
سەرچاوە : RT عێراق