به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان: بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر به 3 كيلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاشكرای كرد، به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه سنوورییه‌كان باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه و بڕی 3 كلیۆگرامیش مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری حه‌شیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه بڵاويكرده‌وه و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه تێدا هاتووه،” له‌دواى چاودێرى و به‌دواداچوونى وورد شه‌وى 7-11-2021 له‌لايه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌هاوكارى به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى ئاسايشى دهروازهسنوورييهكان توانرا له ناو شارى هه‌ولێر ده‌ست بگيرێت به‌سه‌ر ( 3 ) كيلۆ گرام مادده‌ى له‌جۆرى (حشيش) كه له‌لايه‌ن باندێكى بازرگانى به‌مادده‌ى هۆشبه‌ر مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا و تۆمه‌تبارێك به‌ناوى (ئ – ئ- م ) ده‌ستگيركرا .
له راگهيهندراوهكه هه‌روه‌ها هاتووه:” له‌كاتی ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشه‌به‌ر به ناوی “ئـ، ئـ، م”، ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به پله‌ی رائید بریندار بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تۆمه‌تباره‌كان رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه و په‌ڕوای لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تبارانى تر.