رێگاکەی کۆماری ئیسلامی بۆ زەریای ناوەراست لەكوردستان شكەست دێنێت

خواکورک
رۆژنامەی (The guardian ) زە گاردیانی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا كە لە سەر دۆخی ناوچەکە و جەنگی دژی داعشی نوسیووە نھێنی ستراتیژەکەی ئیرانی بە نەخشەوە ئاشکرا کردووە.

رۆژنامەکە دەڵێت لەو دەمەیی کە سوپای عێراق و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی خەرێکی جەنگی رزگاری شاری مووسڵن، ئێران و سوپاكەی سەرگەرمی جێبەجێکردنی پلانەکەیەکی کە ئەویش بە ھاوکاری میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و چەکدارانێ پەکەکە و جێگیركردنیان لەو ڕێڕەوە وشكانیەی كە ھەرسێ وڵاتی سوریا،عێراق،ئێران پێكەوە دەبەستێت، درووستکردنی رێگایەكی فرەدەروازەی زەمینیە کە لە تارانی پایتەخت دەست پێدەکات و لە کەناراوەکانی دەریای (مێدیتەرانە )ی سپی ناوراست کۆتای دێت.

ئامانجی سەرەکی ئەم ستراتیژەش خۆی لە خەونە مێژوویەکەی ئێران دەبینێتەو بۆ پێکەوە لکاندنی تەواوی جوگرافیا سیاسی و کۆمەلایەتیەکەی ھیلالی شیعی و داگیرکردنی ھەردوو شارە سوننە نشینەکەی (مووسڵی عیراقی و رەقەی سوری )یە و کۆنتڕۆلکردنیانە بە یەکجاری بۆ بۆنیادنانی پشتێنەیەكی جیۆسیاسی بە ھێز كە ڕێگڕ نەبێت بۆ پێكەوەلكان و تەواوی ئەو جووڵە وچالاكیە لۆجستی و سەربازیانەی كە مەرامێتی لە ناو قوڵایی و پانتایی ھیلاكە ئەنجامی بدات .

پلانەكە دوانزە ساڵ پێش ئیستا بریاری لێدراوە و پێنج ساڵی ڕابردووش زۆر بە چڕی كاری لە سەر كراوە پایتەختەكانی “تاران و دیمەشق و بەغداد”یش زۆر لە نزیكەوە ھاوئاھەنگ و ھاوڕان لە تەواوی وردەكارییەكانی ئەم گۆڕانە مەزنەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھاتنی تیرۆریستانی داعش گەورەترین ڕێخۆشكەر بوون بۆ دەستكردن بە قۆناغەكانی جێبەجێكردن ، “جێنڕاڵ قاسم سولەیمانی ” فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران بە كەسی یەكەم و جێبەجێكاری ئەم نەخشەیە دادەنرێت ، فەرماندە و ھێزە تایبەتیەكانی سۆپای پاسداران بە ھاوكاری ھێزەكانی حەشدی شەعبی و ھێزە كوردیە ھاوپەیمانەكانی ئێران لە “عێراق و سوریا “كە خۆیی لە پەكەكە و باڵەكانی چەند ھێزێكی دەبینیتەوە، كارەكتەرە جوڵێنەرەكانی ئەم پلانەن ،كە رۆژلە دوای رۆژ دیاردەكانی بەدەر دەكەون.

“شنگال و خانەسۆر ” ناوچەكانی دەورووبەری بەشێكی گرنگ و كاریگەری ئەم پلانەی كۆماری ئیسلامی ئێرانە، ھاوكات دانیشتوان و پێكھاتەكانی ئەم دەڤەرانە كە پانتایەكی جوگرافی مەزنە دەتوانێت ڕێگر بێت لە بەردەم تەشەنەكردن و جێبەجێكردنی ئەم پلانەی كۆماری ئیسلامی كە “ھیلالی شیعیە”ھاوكات بەشێكی زۆری چاودێران ناویان لێناوە خەونی لە مێژینەی كۆماری ئیسلامی .

سەرچاوە

زی گاردیان
The Guardian

Back to top button