دوو پەرلەمانتارى سەر بە گرووپى لاهور جەنگى لە شاخ بە چەکەوە دەرکەوتن
دواى بڕیارى دەرکردنى لاهور جەنگى , هاوسەرۆکى پێشووى یەکێـتى لە ریزەکانى حزبەکەى لە لایەن بافل تاڵەبانى هاوسەرکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان, دوو پەرلەمانتارى یەکێتى لە شاخ بە چەکەوە دەردەکەون.
هەریەکە لە سەرکۆ ئازاد و هاوڕێ مەلا ستار پەرلەمانتارانى سەر بە گرووپى لاهور جەنگى لە فراکسیۆنى یەکێتى بە چەکەوە دەرکەوتن, چاودێرانیش پێیان وایە بڵاوکردنەوەى وێنەکەیان لەم کاتەدا پەیامێکى لە پشتەوەیە.
هەروەها چاودێران پێشییان وایە پەیامى پشت وێنەکەى ئەو دوو پەرلەمانتارە بۆ یەکێتى و بافل تاڵەبانییە, بەم وێنەیە دەیانەوێت بە بافل تاڵەبانى بڵێن ئامادەن چەک هەڵبگرن دژ بەو پێشهاتانەى لە نێو یەکێتى روویاندا.