مانەوەی لاهور بەبێ دادگایی کردن مەترسیدارە
یاد سرێشمەیی
بە تەنها سزای دوورخستنەوەی لاهور جەنگی لە نێو یەکێتی بەس نیە، بۆ ئەوەی پێمان وابێت ئیتر هیچ مەترسییەک لەسەر گیانی هاووڵاتیان و بەرپرسانی دیکەی کورد بە تایبەت یەکێتی نیە، تا مانەوەی لاهور و لاتو پووتەکانی دەوروو بەری مابێت، مەترسییەکانی سەرگیانی بەرپرسانی هەرێم دەمێنێت، دوورنیە دەستبردنی ڕابردووشی بۆ ژیانی تایبەتی سەرکردایەتی و بازرگانان و بەرپرسانی دیکەی سەربازی کە بە ڤیدیۆ تۆماری کردوون بکاتە کەرەستەی فشار دروستکردن، یان خەلکی تر گیرۆدەی ژەهری(جیوە و زەرنیخ) دەکات.
لە لایەکی دیکە لە بەر ئەوەی لاهور و دەست و پێوەندەکانی لە یاری دەزگا سخوڕییەکان تێوەگڵاون، بەر لە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بە پیلانگێڕی دەستی پێکرد و کەرکووکی رادەستی حەشدو سوپای پاسدارانکرد، بە بەڵگەی میدیای ئەمریکی تیمێکی سەر بە لاهور سیخوڕی بۆ ئەمریکا کرد لە ئۆپراسیۆنی کوژرانی قاسم سولەیمانی، بە ئاگاداری و هاوکاری لاهور جەنگی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات لە کۆیە بۆردوومانکران، مستەفا سەلیمی رادەستی ئێران کرد و شەهیدکرا دەیان شۆڕشگێڕی دیکەی رۆژهەڵات شەهیدکران و زیندانی کران.
لەکاتێکدا لاهور سەرۆکی دەزگای زانیاری بوو، دەیان بەرپرس و چەکداری پەکەکە لە سنوری سلێمانی کوژران، دوو بەرپرس بۆ چارسەری لە سلێمانی بوون لە گۆیژە بوونە ئامانجی درۆنەکانی تورکیا، لە ماوەت بەرپرسێکی تری پەکەکە تەنها دە خولەک دوای تێپەڕینی لە بازگەیەکی ئاسایش لە لایەن تورکیا کرایە ئامانج، چەندین رووداوی دیکەی هاوشێوەی کوژرانی دیار غەریبی سەرکردەی پەکەکە گومانی گەورە هەڵدەگرن کە پێکانی ئەو هەموو ئامانجە دروستە بە ئاگاداری دەزگا سیخوڕیەکان بووە. ئەمەو جگە لە بازرگانی کردن لەگەڵ داعش.
بە خوێندەوە بۆ هەموو ئەو رووداوانەی روویانداو هاتوونەتە پێش مانەوەی لاهور بەبێ دادگایی کرد، مەترسییەکی گەورە دەخاتە سەر سەرکردایەتی یەکێتی و سلێمانی و کوردستان بە گشتی.