له‌ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی كاره‌با له پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: له ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی كاره‌با له پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: سبه‌ی سێشه‌ممه 9ی 11ی 2021، له ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاره‌با و پارێزگاری هه‌ولێر، وێستگەی مۆبایلی دیبەگە بەگوژمەی ( 2 ملیار و 15 ملیۆن دینار) ده‌كرێته‌وه.