تەقینەوەیەک لە کەرکوک ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە
لەناو سەربازگەیەکی حەشدی تورکمان تەقینەوەیەک رویداو بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی دەزگا میدیایەکانی عێراق: کەمیک پێش ئێستا، تەقینەوەیەک لەنێو بینای هێزەکانی درع کەرکوکی سەربە بەرەی تورکمانی لەگوندی تەرکەڵانی سەربەناحیەی یایچی رۆژئاوایی پارێزگای کەرکوک رودیدا.
ئاشکراشیکرد، بەهۆى تەقینەوەکە دوو ئەندامى حەشدى تورکمانى کوژران و سێ کەسى دیکەش برینداربوون.