جۆ بایدن داوای لێكۆڵینەوەی ورد دەكات

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد بە درۆن ئەنجام درا.

بایدن ڕۆژی یەکشەممە لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند کە “خۆشحاڵ بوو لەوەی کە سەرۆک وەزیران بریندار نەبووە”.

ئەوەشی گوت، ستایشی ئەو سەرکردایەتییە دەکەم کە لەداخوازی هێمنی و خۆگرتن و دیالۆگ بەردەوامە بۆ پاراستنی دامەزراوە دەوڵەتییەکان و برەودان بە دێموکراسی.

بایدن گوتیشی: من فەرمان بە تیمەکەی ئاسایشی نەتەوەیی خۆم دەكەم کە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشە و دەستنیشانکردنی بەرپرسانی ھێرشەكە.

سەرچاوە : RT عێراق

Back to top button