گازپرۆم پەرە بە دەرھێنانی نەوت دەدات

هەڵکەندنی بیرێکی نوێ و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوامە و بەڕێوەبەری نەوتی گازپرۆم پرۆژەکانی کۆمپانیاكە لەهەرێمی کوردستان ئاشکرادەكات.

بەڕێوەبەری گشتی نەوتی گازپرۆم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سێرگی پترۆڤ لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاڕ تی باسی لەپڕۆژە نەوتییەکانی داهاتووی کۆمپانیاكەی ڕوسیا لەهەرێمی کوردستانی عێراق کرد.

پترۆڤ وەک بەشێک لە بەرنامەی هەواڵساز گوتی کە نەوتی گازپرۆم – لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بازوی پرۆژە دەرەکییەکانی نەوتی گازپرۆمە لە ئامادەکاریدایە بۆ هەڵکەندنی بیری پێنجەم لە کێڵگەی سەرقەڵا لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

سەرچاوە : RT عێراق

Back to top button