پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ خێراتر ده‌كرێت… 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشت

200ملیاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌ياند: پاش دواكه‌وتنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٨/١١/٢٠٢١ بڕی ٢٠٠ ملیار دینار به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌رێم-به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگاداريش له‌ وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتی:” له‌ رۆژانی داهاتوو مووچه‌ی مانگی 10 ى ته‌واوی ئه‌و  شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

 

Back to top button