خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10 ى ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوكرايه‌وه
وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى رايده‌گه‌ينێت تا رۆژى پێنجشه‌ممه ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كانى مووچه‌يان پێ ده‌درێت و كۆتايى به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10 ى 2021 به‌بێ لێبرين دێت.
به پێی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورى سبه‌ی سێشه‌ممه 9ى 11ى 2021 مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت: وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشرتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستی مافی مرۆڤ، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
هه‌روه‌ها رۆژی چوارشەممە 10ى 11ى 2021 مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت: ” وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و خانەنشینی پێشمەرگە.
رۆژی پێنجشه‌ممه 11ى 11ى 2021 مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت: سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی شارستانی .
وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كانى مووچه‌ى مانگى 10 يان پێ نه‌دراوه بڵاوكرده‌وه كه به‌مشێوه‌ى له خشته‌ى خواره‌وه هاتووه ده‌بێت.