وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: له‌ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش درێخی ناكه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بين

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ رايده‌يگه‌ينێت : پێشمه‌رگه‌ وەک چۆن لەرابردوودا، لە رووبەروبوونەوەی تیرۆرستان بەردەوام بوون، لە ئایندەشدا، درێغی ناکەن لەو ئەرکەی، کە پێیان دەسپێردرێت و لەو پێناوەشدا، بەڵێن دەدەن، کە هەڵگری خەسڵەتەکانی دیسپلینی سەربازی و روحی ئازایەتی و گیانفیدایی پێشمەرگایەتی بن.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌به‌شداری نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر جموجۆڵی داعش و سه‌نگه‌ر شازی به‌رێوه‌چوو.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ 8 ی 11 ی 2021 ، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، بە ئامادەبوونی عەمید روکن شوان حەمە غەریب بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی حەرەکاتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ ئەفسەرانی حەرەکاتی لیواکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت: لەکۆبوونەوەکەدا، کە نوێنەری هاوپەیمانان تیایدا ئامادەبوو، عەمید روکن شوان تیشکی خستە سەر کاروباری ناوخۆی لیواکان و کاری زیاتر لەڕووی سەنگەرسازی و چاوکراوەیی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکان، بۆ بەرگری و رووبەروبوونەوەی تیرۆرستان.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن ئەفسەرانی حەرەکاتی لیواکان، بەڵێن دووپاتکرایەوە، وەک چۆن لەرابردوودا، لە رووبەروبوونەوەی تیرۆرستان بەردەوام بوون، لە ئایندەشدا، درێغی ناکەن لەو ئەرکەی، کە پێیان دەسپێردرێت و لەو پێناوەشدا، بەڵێن دەدەن، کە هەڵگری خەسڵەتەکانی دیسپلینی سەربازی و روحی ئازایەتی و گیانفیدایی پێشمەرگایەتی بن.

 

Back to top button