عێراق هەوڵی دروست كردنی دەوڵەتی فەقهی دەدات

خواكوڕك

لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ ئاژانسێكی ئێرانی سەید حەمید ئەلحوسەینی سەرۆكی یەكێتی میدیاكانی عێراقی لە مەرجەعیەتی شیعە، دەلێت ویڵایەتی فەقهی بۆ ئێمە چارەنووس ساز و ئامانجە و دەلێت  ئیمە تەنھا باوەڕمان بە تیورەكانی ویلایەتی فەقی ھەیە ، ھەر ئەویش دەتوانێت عێراق بگەیەنێتە كەناری ئارام ، چونكە ئێران قوڵایی ستراتیژی عێراقە و تەكیەگای سەرەكی” اهل بیت(ع) “ئەھل لبەیتە دوای خودا و ئەھل لبەیت مەرجەعیەتە ، بۆیە ئیمە كۆماری ئیسلامی بە زەروورەتێكی خودایی بۆ خۆمانی دەزانین .

ئاژانسی ھەواڵی “تسنیم “ی ئێرانی كە یەكیكە لە میدیا نزیكەكانی مەرجەعیەتی “قوم ” دیمانەیەكی لەگەڵ “سەید حمید ئەلحوسەینی ” سەرۆكی یەكێتیەكانی رادیۆ و تەلەفزیۆنی عێراقی ئەنجام داوە، سەبارەت بە ڕەوشی رادیۆ تەلەفزیۆن لە عێراقی دوای سەدام حسین دیكتاتۆر دەڵێت، ئێمە دوای رووخانی سەدام دەستمان كرد بە دروستكردنی تۆڕێك لە رادێۆ و تەلەفزیۆن دەزگای میدیایی بەعسیەكانمان دەركرد و لە جێی ئەوان كادری نوێمان دامەزراند ، یەكێتیەكەمان ڕۆلێكی گرنگ دەبینێت لە ھاوكاریكردنی ئەو میدیانەی كە بەرژەوەندییەكانمان دەپارێزن، ئەمڕۆ لە عێراق ٨٠ كەناڵی رادیۆ و تەلەفزیۆن ھەیە سەر بە ئێمەن و تەواوی ڕێنمای و پرۆژەكانی میدیایی بینراو و بیستراو پێكەوە ئەنجام دەدەین ، بەڵام ٤٠ رادیۆ و تەلەفزیۆنیش سەر بە ئەمەریكا و خانەوادەی ئالسعود و چەند گرۆپێكی تری بەعسی و یاخیبوو لە ڕەوشت پەروەردەی شەریعەتی ئیسلامین شیعە هەیە، سەبارەت بە ھەرێمی كوردستان و ئەلحوسەینی دەڵێت ھەندێكیان ئەندامن لای ئیمە و پەیوەندی ھەماھەنگیمان ھەیە بۆ ھەموو ئەو مەترسیانەی كە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە لە گەڵ ھەموو ئەندامانمان لە كاركردنداین كە پڕۆژەی ھاوبەش ئەنجام بدەین ، ئەو ٨٠ ئەندامەش بەپێی یاساكانی عێراقی تایبەت بە وەشان و چاپ چالاكی دەكەین”.
ئەلحوسەینی ئاماژەی بەوە داوە كە ئاسایشی ناوچە شیعە نشینەكانی عێراق لە ئەمەریكا باشترە و ئەو چاكەیەش بۆ كۆماری ئیسلامی دەگەڕێتەوە، چونكە ئەگەر وا نەبوایە ئیستا شتێك نەدەبوو بە ناوی عێراق و بەرگرییەكانی خەڵك و مەرجەعیەتی باڵای عێراق بە ڕابەرایەتی سەماحەتی “سەید علی سیستانی” ھۆكاری سەرەكی مانەوەی عێراق و بەغدادیش بوو و ئاماژە دەدات بە پێگەی گرنگی “حەشدی شەعبی ” و ئەو سەركەوتنانەی ئەنجامی داون، ئەو پێی وایە ئەم رێكخراوە سەربازییە تەواوی سنوورەكانی سەربازی و سیاسی و مەزھەبی و نەتەوەیی بەزاندووە بووە بە ھێزیكی فرە نەژادی نیشتیمانی بە ھێز كە تواناكانی ھەموو پێوەر و سنوورەكانی بەزاندووە”.
سەبارەت بە شۆرشی ئیرانی ئیسلامی دەڵێت مەعجزەیەكی بێھاوتای مێژوویە ، عێراقیەكان قەرزاری كۆماری ئیسلامی ئێرانن چونكە بێوچان لە جەنگی دژەتیروریزمن لەگەل ئێمە ، سەبارەت بە گرنگی ویلایەتی فەقی دووپاتی كردووەتەوە كە ھەندێك ھەن لە تواناو ھەژموونی ویلایەتی فەقی تێناگەن وەكو ئەوەی “ماسیەك لە ئاو بێت نرخ و گەورەیی ئاو نازانێت” بۆ ئیمە كە لە عێراق دەژین ویلایەتی فەقی ھاوشێوەی ئاوە بۆ ئێمە تاكە خالی بێھێزی ئێمەش ئەوەیە كە مەحرومین لە نەعمەتی ویلایەتی فەقی”.
ئەلحوسەینی لە میانەی چاوپێكەوتنەكەی ھێرش دەكاتە سەر ولاتە عەرەبیەكان و ھەردوو كەناڵی ئەلجەزیرە و ئەلعەرەبیە بە خائین و خۆفرۆش ئەڵقە لە گویی ئەمریكا و ئیسرائیل وێنەدەكات .

سەرچاوە / خبرگوزاری تسنیم

Back to top button