وەزیری ناوخۆ: لەڕووی دارایی و کارگێڕییەوە چاکسازی لە وەزارەتی ناوخۆ کراوە
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دهلێ ئێمە لە وەزارەتی ناخۆ پڕۆسەی چاکسازیمان تەنیا لە بابەتی پاسەوانی قەتیس نەکردووە، بەڵکوو لەڕووی ئیداری و هەیکلی و کارگێڕی و چالاکی و بەرزکردنەوەی پلە و پایە و تەنانەت چاکسازی لەڕووی داراییشەوە کراوە، هاوکات لەو کەرتانەی هاتوچۆشدا کە چاکسازی پێویست بووە، کراوە و داهاتێکی یەکجار زۆریش بۆ حکوومەت گەڕاوەتەوە”.
ئەمڕۆ دووشەممە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمانی کوردستان، لە كۆنفرانسێكى رۆژنامهوانيدا ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:” لە وەزارەتی ناوخۆ لەڕووی دارایی و کارگێڕییەوە چاکسازی کراوە، ئێمە لە وەزارەتی ناخۆ پڕۆسەی چاکسازیمان تەنیا لە بابەتی پاسەوانی قەتیس نەکردووە، بەڵکوو لەڕووی ئیداری و هەیکلی و کارگێڕی و چالاکی و بەرزکردنەوەی پلە و پایە و تەنانەت چاکسازی لەڕووی داراییشەوە کراوە، هاوکات لەو کەرتانەی هاتوچۆشدا کە چاکسازی پێویست بووە، کراوە و داهاتێکی یەکجار زۆریش بۆ حکوومەت گەڕاوەتەوە”.
وەزیری ناوخۆ راشيگهياند: “فۆرم بۆ هەموو ئەو لایەنانەدا دابەش کراوە کە پاسەوانیان هەیە بۆ ئەوەی فۆرمی کەسی بۆ ئەو پاسەوانانە پڕ بکرێتەوە و دواتر بگوازرێنەوە سەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ، بەپێی ئەو پەیڕەوەی کە لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە، کاتێک دیاری کراوە کە دەبێ فۆڕمەکان لەو کاتەدا بگەڕێنەوە کە هێشتا کاتی گەڕانەوەیان ماوە”.
ڕێبەر ئەحمەد دەربارەی کاتی یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەری عێراق و بە هەرێمی کوردستانیش گوتى: “بنەمای ئەم پرۆژەیە لە هەرێمی کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە و ئێمە نیازمان هەبوو تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان بگۆڕین و بیگونجێنین لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی، دواتر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی بەغدا هاتە سەر خەت و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵیش پشتگیریی کرد، مەحزەرێکمان ئیمزا کرد و هەردوولامان لەسەر شێوازی تابلۆکان ڕێک کەوتین و ئەوەی کە لەسەری ڕێک کەوتووین ئەوەیە کە لە ماوەیەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێت، ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی هەیە کە هەمان کۆمپانیا لەگەڵ حکوومەتی فیدڕالیش گرێبەستی هەیە، لە چەند مانگی داهاتوودا گۆڕینی تابلۆکان لە هەرێمی کوردستان دەچیتە واری جێبەجێکرد، نازانم حکوومەتی فیدراڵییش لەو ماوەیەدا دەیگۆڕێت، یان نا، بەڵام ئێمە بڕیارمان داوە و دەیگۆڕین”.
وهزيرى ناوخۆ زياتر گوتى: “سەبارەت بە بابەتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێسەرەتان، لە عێراق بڕیارێک دەرچووە لەسەر بنەمای یاسای بودجەی ٢٠٢١، ئەوان بڕیاریان داوە، بەڵام ئێمە پێشتر لە هەرێمی کوردستان داوامان لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ کردبوو کە سەرژمێرییەک بکەن و بزانین چەند ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و تۆمارنەکراو هەیە، ئەم ئامارەمان لەبەردەستە و داوام کردووە کە بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ و پارێزگاکانیش ئەو بابەتە تاوتوێ بکەن، بۆ ئەوەی بزانین چۆن چارەسەری بکەین.