
ئه‌مریكا: مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی كازمی بده‌ینه‌وه
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌لێ :” مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، وه‌ڵامی به‌ئامانج گرتنی كازمی بده‌نه‌وه.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا نید برایس،گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند:” ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، وه‌ڵامی به‌ئامانجگرتنی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بداته‌وه.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها گوتی: به‌ر له‌قسه‌كردن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه، چاوه‌ڕێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌كه‌ین كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ستیان پێكردووه .
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی: له‌نزیكه‌وه له‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین .
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ھێرش کرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی،سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا و ناوبراو بێ ئەوەی بریندار بێت لە ھێرشەکە رزگاری بوو.