3 كهس له هێرشهكهی سهرماڵی سهرۆك وهزیرانی عێراق تێوهگلاون
لهبهغدا دوێنێ شەو 8-11-2021، ئیتار تەنسیقی بە ئامادەبوونی سەرکۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق کۆبووەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار و وەزیرانی حكومهتی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ حزبەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەسەر هێورکردنەوەی دۆخەکە رێکكهوتن، كه 3 کەس لەوانەی دەستییان لە هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی هەبووە، رادهست بكرێن.
لە کۆبوونەوەیەکی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ حزبەکانی ناو چوارچێوەی هەمانگی شیعە، وێراى ئیدانەی ھێرشکردنە سەر ماڵی کازمی جەخت لەسەر هێورکردنەوەی دۆخی ئێستای عێراق کرایەوە، کە دوای هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی کەوتووەتەوە، هاوکات رەوتی سەدر رەتیکردەوە بەشداری لەو کۆبوونەیەدا کردبێت.
ماڵپهرى كوردستان 24 لهزارى چەند سەرچاوەیەک بلاويكردهوه ، رێککەوتنێک کراوە، بۆ رادەستکردنی 3 کەس لەوانەی دەستییان لە هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی هەبووە و سەربە یەکێک لە میلیشیاکانن، لەبەرامبەردا دادگاییکردنی ئەو ئەندامانەی هێزە ئەمنییەکان، کە لەکاتی پشێوییەکانی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا، تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی سەربە حەشدی شەعبی کردووە.