پنتاگۆن، ئێران تۆمەتبار دەكات

بەپێی گوته‌كانى وته‌بێژى پنتاگۆن، ئێران چەندین گروپی هەن کە لە ناو عێراقدا کار دەکەن و لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن و دەتوانن هێرش ئەنجام بدەن وەک ئەو هێرشانەی کە مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەنە ئامانج.”

جۆن کێربی، وتەبێژی پنتاگۆن لە راگەیاندنێکدا لە پنتاگۆن گوتی:”لە ناو عێراق چەندین گروپی پشتگیریکراوی ئێران هەن کە توانای ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانەیان هەیە” وتیشی”ئێمە ئێستا ناتوانین لیستێک لەو گروپانە بدەین”

گوتيشى:”جارێکی تر ئیدانەی هێرشەکەی سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین ئێمە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی ئەو کارەی کە پێویستە بیکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هێزەکانمان پارێزراون.”

س: arabic.rt

Back to top button