ئیسرائیل چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازیی له‌ سووریا كرده‌ ئامانج

رژێمی بەشار ئەسەد، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئیسرائیل، ھێرشی ئاسمانیی بۆسەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە ناوەڕاست و کەناراوەکانی سووریا ئەنجامداوە.

ئاژانسی ھەواڵیی سانا “SANA”ی سەربە رژێمی ئەسەد، پشت بەستن بە سەرچاوەکان لە وەزارەتی بەرگریی رژێم بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 19:16 بە کاتی دیمەشق، ئیسرائیل لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییەوە چەند خاڵێکی سەربازیی لە ناوەڕاست و کەناراوەکانی سووریای کردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە پارێزگاکانی حومس و تەرتوس دەنگی تەقینەوەی بەھێز بیستراوە و دەنگۆی برینداربوونی دوو کەسی سەربە رژێمییشی بڵاوکردووەتەوە.

لە پارێزگاکانی حومس و تەرتوس جگە لە خاڵی سەربازیی سوپای رژێم، خاڵی سەربازیی گرووپە تیرۆریستییەکانی ژێر فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان جێگیرکراون.

ھێشتا ھیچ راگەیەندراوێک سەبارەت بەو بابەتە لەلایەن بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاونەکراوەتەوە.

Back to top button