سەبەتە خۆراکێکی تایبەت بە هەر خێزانێکی زیان لێکەوتووی لافاوەکەی هەولێر دەدرێت
نەوزاد شێخ کامیل،بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ههرێمى كوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی داویەتی بۆ بە هاناوەچوونی زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی رابردووی دەوروبەری شاری هەولێر.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ههرێمى كوردستان گوتيشى:” دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق گفتوگۆیان لەسر ئەو رووداوە نەخوازراوە کرد، وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ ئامادەیی دەربڕی کە سەبەتە خۆراکێک بۆ ( ٥٥٠)پێنج سەدو پەنجا خێزان ئەوانەی کە ئەوانەی ماڵ و کەرەستەکانیان بەر لافاوەکە کەوتووە، ئەمڕۆ ٢٠٢١/١١/٩ ئەو بەشەخۆراکە گەیشت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل وپەلی خۆراکی هەولێر وەرگیراوە،
ناوبراو باسى لهوهشكرد كه:” لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بە هاوکاری پارێزگاری هەولێر و دەزگای خێرخۆازی بارزانی دەست بە دابەش کردنی بەشە خۆراکەکە دەکرێت،
جێ ئاماژەیە بەشە خۆراکەکە پێک هاتووە لە (فەردە شەکرێک)، (کارتۆنێک زەیت)، هەروەها نیسک ونۆک و برنج ودۆشاو بۆ هەر خێزانێک ئامادەکراوە، بەپێی بەرنامەیەکی داڕێژاو لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان دەگاتە دەست ئەو خانەوادانەی بەر لافەوەکە کەوتوون.