لیزا كاكەیی: وەزیری دارایی یەك مانگ مۆڵەتی داوه، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی داهاتی سلێمانی
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندوون، دەبێ لە ماوەی یەك مانگدا كێشەی كۆنەكردنەوەی داھاتی تەواو لە سلێمانی چارەسەر بكرێت، ئەگەر نا رێكاری یاسایی دژی ئەو كەسانە دەگرێتە بەر كە ھۆكارن.
لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، ڕايگەیاند: ”لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشەی كۆنەكردنەوەی داھات له سلێمانی و ئامادەكارییەكان بۆ پرۆژەیاسای بودجەی كۆبووینەوە، وەزیری دارایی بە لیژنەكەمانی ڕاگەیاند كێشەی تەكنیكی لە كۆكردنەوەی داھاتی تەواو لە سنووری پارێزگای سلێمانی ھەیە، ئەویش ماوەی یەك مانگ مۆڵەتی پێداون، ئەگەر ئەو كێشانە چارەسەر نەكرێن، رێكاری یاسایی دەگرێتە بەر، كە ھاوشێوەی ئەوەی خاڵە سنوورییەكان بێت“.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، ئاماژهی به گوتهكانی دیكهی وەزیری دارایی كرد و ڕایگهیاند، كه پێی ڕاگهیاندوون: ”ئەو رێكارانە لە خاڵە سنووریەكان گیراونەتە بەر، ئەنجامی باشی دەبێت، پێدەچێت ھەمان سزای ئەو كەسانە بدات كه لە سنووری ھەڵەبجە و سلێمانی ھۆكارن بۆ كۆنەكردنەوەی داھات“.
لیزا فەلەكەدین كاكەیی، كه بۆ باسنيوز قسهى كردووه گوتووشيهتى: حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رێكاری باشی بۆ كۆكردنەوەی داھات گرتووەتە بەر، بەڵام لە سلێمانی و ھەڵهبجە وەك پێوست كۆ ناكرێتەوە.