کۆمەڵەی قوربانییان: دادگاییکردنی کۆمپانیاكانی چەکی کیمیایی بەردەوامە
پازدەیەمین دادگایی کردنی کۆمپانیا دابینکەرەکانی چەکی کیمیایی بەڕێوەچوو، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانيش دەڵێ، دەمانەوێت کەیس لەسەر تەواوی ئەو کۆمپانیانە بکەینەوە لە وڵاتەکانی خۆیان چەکی کیمیاییان فرۆشتووە بە ڕژێمی پێشووی عێراق و قەرەبووی هەڵەبجە و کەس کاری شەهیدان و برینداران و تاقانەکان بکەنەوە.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە دهزگاى ميديايى خواکوڕکی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی، پانزدەیەمیین دانشتنی دادگایی کردنی ئەو کۆمپانیا بیانیانە بەڕێوەچوو چەکی کیمیاویان فۆشتووە بە ڕژێمی سەددام حوسێن.
ئاماژەی بەوەشکرد:” بەردەوامیین لە کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوانبارکردنی کۆمپانیاکان هۆکار و هاوکاری سەددام حوسێن بوون چەکی کیمیایی دەست بکەوێت، تەواوی ئەو بەڵگانەش بەدەستمان گێشتووە پێشکەشی دادگامان کردووە.
دادگا کۆتایی بڕیاردەدات لەسەر کەیسەکە پارێزەرە خۆبەخشەکانمان لە وڵاتەکانی خۆیان سکاڵا لەسەر تەواوی ئەو کۆمپانیانە تۆمار بکەن كه چهكى کیمیاییان بۆ ڕژێمی دیکتاتۆری سەددام حوسێن دابین کردووە.
ئامانجمانە لە ڕێگەی دادگایی کردنی کۆمپانیاکان قەرەبووی هەڵەبجە و تەواوی برینداران و کەس وکاری شەهیدان بکەنەوە، تاکو ئێستاش باش سەرکەوتوو بووین لە کەیسەکە، لوقمان عەبدولقادر وای گوت.
شايهنى باسه ڕژێمی سەددام حوسێن 16/3/1988 چەکی کیمیایی لە شاری هەڵەبجە بەکارهێنا و دە هەزار بریندار و پێنچ هەزار شەهید و سەتان بی سەروشوێنی لێکەوتەوە.