نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا: پەنابەران كەیسی ناڕاست بۆ خۆیان دروست دەكەن
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا، سەبارەت بە کۆچی خەڵک و پرسی گەڕانەوەیان بۆ کوردستان رايدهيگهينێت:” ئەو خەڵکە کەیسی زۆر ناڕاستیان دروست کردووە، تەنیا بۆ ئەوەی پێی دەرباز ببن و وەربگیرێن بۆيه ئەمانە چیرۆکی هەڵبەستراون و زیان لە ناوبانگی هەرێمی کوردستان دەدەن”. پارێزهرێكيش دهلێ:” ئهو وڵاتانهی ئەوروپا ئهوهنده کهیسی جۆراوجۆریان بینیوه، پێیان باوهڕ ناکهن”.
زياد ڕهئووف، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا، سەبارەت بە کۆچی خەڵک و پرسی گەڕانەوەیان بۆ کوردستان بە بەشی کوردیی (دەنگی ئەمریکا)ی راگەیاندووە، ئەو خەڵکە کەیسی زۆر ناڕاستیان دروست کردووە، تەنیا بۆ ئەوەی پێی دەرباز ببن و وەربگیرێن.
باسى لهوهشكردووه، کە لەگەڵ باڵوێزی عێراق لە هەماهەنگیدان بۆ هاوکاریکردنی ئەوانەی دەیانەوێ بگەڕێنەوە. گوتیشی: ”ئێمە لەگەڵ باڵوێزی عێراق هەموو هەماهەنگییەک دەکەین بۆ ئەوەی هاوکاریی ئەو کەسانە بکەن، کە دەیانەوێ بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە و پێویستە هاوکارییش بکرێن”.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا، سەبارەت بەو کەیسانەی ئەو خەڵکە بۆ خۆیان پێشکەشی دەکەن، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو کەیسانەی ئەو خەڵکە لە پۆڵۆنیا پێشکەشی دەکەن، ئەوان لە دەسەڵاتدارانی پۆڵۆنیا و تەنانەت لە چاودێرە ئەوروپییەکان دەبیستن، شتی زۆر ناڕاست و ناڕەوا سەبارەت بە هۆکاری کۆچکردنیان باس دەکەن، گوایە هەیە دەڵێت من ڕۆژنامەنووسم، ئەگەر لە کوردستان بژیم ئەوا دەستگیر دەکرێم و ئەشکەنجە دەدرێم، چەندین چیرۆکی هەڵبەستراوی دیکەیشیان دروست کردووە، کە عەقڵ قبووڵیان ناکات.
زیاد ڕەئووف، ئاشکراشی کردووە، کە ئەگەرچی حکوومەتی پۆڵۆنی بەفەرمی لەسەر ئەو کەیس و هۆکارانە پرسیاریان لەوان نەکردووە، بەڵام میدیاکان و ڕۆژنامەنووسان لەسەری دەنووسن و سەبارەت بە هۆکاری کۆچکردنی ئەو خەڵکە پرسیار دەکەن، کە هەندێکیان باسیان لەوە کردووە، گوایە ئازادی لە هەرێمی کوردستاندا نییە، بۆیە ناچار بوون کۆچ بکەن، وهك باسى كردووه ئەمانە چیرۆکی هەڵبەستراون و زیان لە ناوبانگی هەرێمی کوردستان دەدەن”.
هاوكات لاى خۆشيهوه، سیروان كاكەیی، پارێزەری نێودەوڵەتی، گوتوويهتى، ئێستا خەڵک کهیسی جۆراوجۆر بهکاردێنن تاوەکو وەربگیرێن، بەڵام “ئهو وڵاتانهی ئەوروپا ئهوهنده کهیسی جۆراوجۆریان بینیوه، پێیان باوهڕ ناکهن”.
وهك ئهو پارێزهره نێودهولهتيه دهشلێت، ئهو پارهیەی گەنجان لەو رێگایە خهرجی دەکەن، دهتوانن لێرهش کاری پێ بکەن، بەڵام چونکە وا باسی ئەوروپا رۆیشتووە، کە گوایە بهههشته و هەڵڕێژ هەڵڕێژی پارەیە، بۆیە “ئەو خەڵکە ئەو بڕە پارەیەی هەیەتی لە رێی ئەو بەهەشتە خەیاڵییە خەرجی دەکات، بەمەش پارەیەکی زۆری ئەم وڵاتە دەچێتە دەرەوە”.