به‌رێوه‌به‌رايه‌تى نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان: چەند کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا و تۆمه‌تبارێكيش ده‌ستگير كرا

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رايده‌گه‌ينێت: دەست بەسەر 3 کیلۆ ماددەی هۆشبەر گيرا و تۆمەتبارێکیش دەستگیر كرا.

له‌ راگه‌يێندراوێكدا كه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاويكردۆته‌وه‌ و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان  ڕایگەیاند ” ڕۆژی 5ـی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانمانەوە لە شاری هەولێر دوای گومانکردنیان لە پۆستێک کە بریتبوو لەقۆرییەکی گەورە دوای پشکنین و کردنەوەی دەرکەوت بڕی 880 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ تێیدا شاردرابووەوە و دەیانویست لەڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە ڕەوانەی وڵاتی ئوستراڵیای بکەن”.

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ هه‌روه‌ها هاتووه‌: لە چالاکییەکی دیکەدا ڕۆژی 6ـی تشرینی دووەم لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرا بەسەر پۆستێکی دیکە کە پارچەیەک یەدەگی ئامێرێکی میکانیکی بوو، بڕی هەزار و 840 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لەجۆری تلیاک تێدا شاردرابووەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتيى نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان هه‌روه‌ها ڕاشیگەیاندووه‌: بەنیازبوون ئەو بڕە ڕەوانەی ووڵاتی کەنەدای بکرێت، هەروەها لەچالاکییەکەدا تۆمەتبارێکیش دەستگیر کرا بەناوی ( د – ک – ق )، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.

Back to top button