ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به نیگه‌رانییه‌وه له ره‌وشی مرۆیی كۆچبه‌رانی سنووری نێوان وڵاتانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا ده‌ڕوانن، كه زۆربه‌یان كورد و خه‌ڵكی وڵاتی عێراقی فیدراڵن.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده كۆچكردن دیارده‌یه‌كی جیهانییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر جار ده‌بینین كاره‌ساتی مرۆیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی سڤیل به‌تایبه‌ت منداڵ و ژن، ده‌بنه قوربانی و رووبه‌ڕووی مردن و برسێتی و نه‌هامه‌تی ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا رۆژه‌ڤی میدیا جیهانییه‌كانه، گیرخواردنی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌رانه له نێوان سنووری وڵاتانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا به‌بێ هیچ په‌ناگه‌یه‌ك له‌ژێر باران و سه‌رمای ئه‌و ناوچه‌یه رۆژانێكی سه‌خت به‌ڕێده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ساردبوونی كه‌ش و هه‌وا مه‌ترسی دروستبوونی كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێ ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌كو ئه‌ركێكی مرۆیی، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له هه‌وڵی به‌رده‌وامدابوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی یاسایی كه بتوانن به پێی توانای خۆیان هاوكاری سه‌ره‌تایی پێشكه‌شی كۆچبه‌ران له سنووری وڵاتانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا بكه‌ن و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژیانیان كه‌مبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوا له كونسوڵخانه‌ی بێلارووس له عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی پۆڵه‌ندا، نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵه‌ندا و كونسوڵخانه‌ی عێراق له پۆڵه‌ندا كراوه، به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌ك وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو رێگه‌نه‌دراوه هیچ رێكخراوێكی مرۆیی هاوكاری به‌و كۆچبه‌رانه بگه‌یه‌نن.
جه‌ختیكرده‌وه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی مرۆییه‌وه داوا له وڵاتان و رێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵەتییه‌كان ده‌كات هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه هاوكاری مرۆیی بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه دابین بكرێت و مه‌ینه‌تییه‌كانیان كه‌م بكه‌رێته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جه‌خت له پاراستی گیانی ئه‌و كۆچبه‌رانه بكه‌نه‌وه و رێگه‌نه‌درێت مامه‌ڵه‌ی دوور له یاسا و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤیان له‌گه‌ڵدا بكرێت و به زووترین كات رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه و به‌پێی یاسا په‌ناگه‌یه‌كیان هه‌بێت تا پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیان پێ بگه‌یه‌نرێت.