ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ٢٥٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی دایە پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە هاوکاری سەربازی نوێی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەرگرت کەپێکهاتبوو لە جۆری هەمڤیزی جەنگی زرێپۆش و ھەمڤیزی ئاسایی و چەند جۆرێك ئۆتۆمبێلی تر كە سەرجەمی ٢٥٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی بوو.”

 

لەلێدوانێکدا لە پەراوێزی مەراسیمی واژۆکردنی میکانیزمە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا، عەمید هۆشمەند ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە بۆ کاروباری کارگێڕی داوای پێویستی پڕچەککردنیانی بە چەکی تایبەت کرد لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھاوكات سوپاسی كردن بۆ ھاوكارییەكان.”

Back to top button