قوباد تاڵه‌بانى: قسه‌كانى عه‌تا سه‌راوى به‌هيچ شێوەیەک تەعبیر لە ڕای سەرکردایەتی یەکێتی ناکات و پەسەند نیە

لایەنە پەیوەندیدارەکانمان بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکەن

قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، قسەكانی عه‌تا سه‌راوى ئەندامێكی سەركردایەتیی حزبەكەی ڕەتكردەوە رايگه‌ياند: ئەو قسانە گوزارشت لە رای سەركردایەتیی یەكێتی ناكەن و لێدوانه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی په‌سند نییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

.

كه‌مێك پێش ئێستا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ”کوردستان لەبەردەم دۆخێکی هەستیاردایە، بۆیە گرنگە هەموو بەرپرسە سیاسیەکانمان کار بکەن لە پێناو یەکڕیزی گەلەکەمان و دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانی، نەک قووڵترکردنی درزەکانی نێوانمان“.

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی، قوباد تاڵەبانی گوتى: ”لەبارەی لێدوانەكەی عەتا سەراوی دەربارەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک تەعبیر لە ڕای سەرکردایەتی یەکێتی ناکات و پەسەند نیە، بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناوبراو دەکەن“.

Back to top button